|
غه‌زه‌ل
قوببه‌یی سه‌ر دوندی به‌رزی هه‌ستی ئینسانه غه‌زه‌ل،
کووچه باغی سه‌وزی بیری شاری هه‌ستانه غه‌زه‌ل .
بۆ به‌یانی مافی هۆز و ده‌ربڕینی ده‌رده کورد ،
مه‌ڵهه‌می ناسۆری زامی ده‌ردی کوردانه غه‌زه‌ل .
کانی گه‌نجی مرخی شه‌نگه ، پڕ له په‌نده و فه‌لسه‌فه ،
که‌شتی ئه‌فکاری مه‌ندی گۆلی عیڕفانه غه‌زه‌ل .
کاتی ماتی و ره‌نجه‌ڕۆیی و لانه‌وازی هۆش و له‌ش ،
جه‌وهه‌ری ئێکسیری رۆحه ، دا‌و و ده‌رمانه غه‌زه‌ل .
دوای ره‌وێنی هه‌وری توند و هه‌ڵمی بارشتی خه‌یاڵ ،
کۆلکه زێڕینه‌ی هه‌تاوی پاشه بارانه غه‌زه‌ل .
باڵه‌خانه‌ی شانـــشینی مێری شازی وێژه‌یه ،
سه‌رگوڵی به‌سته و مه‌قام و شاهی دیوانه غه‌زه‌ل .
به‌رده‌نووسی سنگی خه‌ڵکه ، ره‌نگی فه‌وتانی نیه ،
کۆنه‌شی مزر و فه‌ریکه ، ره‌مزی هه‌رمانه غه‌زه‌ل .
بۆ پیاسه‌ی هه‌ســتی تاسه و سۆزی ده‌مسازی ئه‌وین ،
خه‌ڵوه‌ت و زه‌نوێر و که‌سکه ، چه‌شنی جێژوانه غه‌زه‌ل .
سه‌مـــفۆنی وێژه و خه‌یاڵه ، نۆتی مـــێڵۆدی به‌یان ،
سازی ده‌ــمسازی ئه‌وینه ، باغی مه‌ـــستانه غه‌زه‌ل .
رێنوێنی رێی مرۆڤه بۆ ترۆپه‌ی به‌رزی ژین ،
دوژمنی په‌ستی و دهۆیه ، دژ به وێستانه غه‌زه‌ل .
به‌رهه‌می بۆچوونی وردی ، حه‌زره‌تی نالی و ئه‌ده‌ب ،
ئـاڵوباڵوی شاره‌زوور و شــاری بۆکــانه غه‌زه‌ل .
بۆ وه‌ڵامی زوڵم و زۆر و کێشه‌جاڕی ناحه‌زان ،
ئه‌سڵه‌حه‌ی بێ ده‌نگی ده‌ستی مامه تنهایه غه‌زه‌ل .
|
|
|
هه‌رزه‌کار یاخود ( لاو ) یه‌کێکه له گرنگترین قۆناغه‌کانی ژیانی مرۆڤ که پیادا تێپه‌ر ده‌بێت، کۆمه‌ڵێک هۆکار هه‌ن کارده‌که‌نه سه‌ر هه‌رزه‌کار له‌م قۆناغه‌دا، به‌تایبه‌تی هۆکاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، ئابووریه‌کان و ده‌روونیه‌کانن ... هتد .. ئه‌مانه هه‌ر یه‌که‌یان کاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و قۆناغه‌ی هه‌رزه‌کار .. ئه‌م قۆناغه یه‌کێکه له‌و قۆناغه‌ی که سه‌رنجی زۆر له توێژه‌ر و زانایانی بۆ لای خۆی راکێشاوه، به‌ڵام هه‌ر زانایه‌ک به‌جۆرێک لێکی داوه‌ته‌وه که له زۆر لایه‌نه‌وه جیاوازه له‌گه‌ڵ لێکدانه‌وه‌کی تر، بابزانین چۆن پێناسه‌یان کردووه .. ؟ |
|
لاوان بنچینه و توێژێکی فراوانی کۆمه‌ڵگان و داینه‌مۆی گۆڕانکاری به‌ره‌و پێشڤه‌چوونن له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و ته‌نانه‌ت داهێنانی زانستیش په‌یوه‌سته به‌م توێژه‌وه، لاوان هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی روناکبیرین و به‌شداری کارێکی دیارن له کاروانی تێکۆشان وخه‌بات و به‌رخوداندا، نره‌نگه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد پێشه‌کییه‌ک بێت بۆ چوونه ناو پانتاییه‌کی فراوانی باسه‌که‌مانج نکه‌ئه‌ویشئینتمایلاوانه، ئینتما بۆ نه‌ته‌وه بۆ حزب بۆ رێکخراو بوون بۆ ده‌سه‌ڵات،...... هتد |

