خۆرهه‌ڵات نیوز: باڵیۆزی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژی یه‌كشه‌مه رایگه‌یاند:" به‌كار هێنانی دیپلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ناوكیی ئێران هه‌ره‌سی هێناوه و ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه و كه رێگه‌ی سه‌ربازی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تاوتوێ بكرێ".
به گوێره‌ی ئاژانسی ده‌نگوباسی "ئه‌سۆشه‌یتێد پرێس" ، "جۆن بۆڵتۆن"، له میانه‌ی كۆنفرانسی ساڵانه‌ی پارتی كۆنسرڤاتیڤی (راستگرای) بریتانیا له شاری "بله‌ك پۆل"ی ئه‌و وڵاته، له وتارێكدا ئاماژه‌ی به پرۆگرامی ناوكیی ئێران كرد و گووتی:" له ژیاندا بۆ هه‌ركاتێك ده‌بێ رێگه‌یه‌ك ده‌ستنیشان بكرێ و ئێستا له‌و قۆناغه نزیك بوینه‌ته‌وه كه ده‌بێ هێرشی سه‌ربازی له‌به‌رانبه‌ر فره‌خوازییه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی تاران ده‌رباره‌ی پرۆگرامی ناوكی وڵاته‌كه‌یان، هه‌ڵبژێردرێت".
ناوبراو له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر شكست هێنانی هه‌وڵی چوارساڵه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی دیپلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه.
باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه: ئه‌گه‌ر بڕیار بده‌ین كه هێرش بكه‌ینه سه‌ر ئێران ده‌بێ هاوكات هه‌وڵه‌كانمان بۆ گۆڕینی رژیمی تارانیش بخه‌ینه گه‌ڕ له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه په‌یامێكی روون و ئاشكرایه بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته كه ئێمه هێرش ناكه‌ینه سه‌ر ئه‌وان به‌ڵكوو ته‌نیا مه‌به‌ستمان دامه‌زراوه ناوكییه‌كانی وڵاته‌كه‌یانه.
جۆن بۆڵتۆن، هه‌رچه‌نده وه‌رنه‌گرتووه پاش ئه‌وه كه ئه‌ركه‌كانی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆتایی پێهات هیچ پۆستێكی سیاسی به‌ڵام هه‌میشه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی و كاریگه‌ر بووه له ستراتیژی له ساڵانه‌ی دوایی وڵاته‌كه‌ی.
رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ڕه‌نسا "له ژوماره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 26ی سێپتامبه‌ری خۆیدا، هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه به‌رنامه‌ی هێرشێكی ئه‌مریكایی-ئیسراییلی له كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان دا له ئارادایه و له راستیدا ده‌زگا جاسووسییه‌كانی رووسیا به‌و مه‌سه‌له‌یان زانیوه، بۆیه ولادیمیر پوتین ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی بۆ به‌رپرسانی ئێران باس كردووه‌و هۆشداری هێرشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێرانی پێداون.
رۆژنامه‌ی لۆمۆند نووسیویه‌تی: به پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه، له پێشدا فرۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئیسرائیل هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه ناوكییه‌كانی ئێران و فرۆكه "رادار"داره‌كانی ئه‌مریكاش له‌و هێرشه رێ پێشانده‌ری فرۆكه‌كانی ئیسراییل ده‌بن و ده‌بنه هێزی پاراستنیان. هه‌ر دوای ئه‌و هێرشه، هێزی ئاسمانیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، له سه‌ر چه‌ندو چۆنی هێرشی پێشوو و به پشتیوانی له‌و به‌رنامه‌یه ده‌ست به هێرش بۆ سه‌ر ئێران ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌زگا نهێنییه‌كانی روسیا ئاشكرایانكرد كه ئه‌و هێرشانه له مابه‌ینی ئاخری مانگی ره‌مه‌زاندا، یانی له نیوه‌ی ئۆكتۆبر تا ئه‌وه‌ڵه‌كانی ساڵی 2008 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
راپۆرته‌كه‌ی لۆمۆند ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه ده‌زگا نهێنییه‌كانی روسیا ئاگاداری ئه‌وه‌شن كه ناردنی چه‌ك له مۆسكۆوه بۆ تاران له‌و په‌ڕی زۆر بوونی خۆیدایه. به‌شێك له‌و چه‌كانه‌ی ده‌نێردرێن، مووشه‌كی دژه پاپۆڕ، دژه ئاسمانی و دژه كۆپته‌رن.
له لایه‌كی دیكه‌وه به پێی زانیارییه‌كانی بنكه هه‌واڵگرییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، فرۆكه‌كانی "راداری ئاواكس" و فرۆكه‌كانی ئیسراییل چه‌ندین جار به سه‌ر ناوچه ده‌ستنشیانكراوه‌كانی ئێران دا هه‌ڵفڕیون.
شایانی باسه كه ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تا یه‌كه‌می دێسامبری 2007 مۆڵه‌تی به ئێرانداوه كه رێگا بدا پشكێنه‌رانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوكی چاودێرێكی تازه به‌سه‌ر بنكه ناوكییه‌كانی ئێران‌دا بكه‌ن.

