رۆژنامه‌ی "سانده‌ی تایمز"ی بریتانی، مانشێتی سه‌ره‌كیی ژماره‌ی ئه‌مڕۆی خۆی، ته‌رخان كردووه به هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و ئه‌و پرسیاره ده‌خاته روو كه" ئایا بوش به راستی هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران؟"، هه‌روه‌ها ئاماژه به تاقیكردنه‌وه‌ی به‌هێزترین بۆمب له لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه له ساڵی پاردا ده‌كا و به ناوی "Big Blu "( دایكی سه‌رجه‌م بۆمبه‌كان) كه كێشی ده‌گاته 30 هه‌زار پاوند و توانایی له ناوبردنی ـ هه‌رچه‌ند ئامانجێكی ژێرزه‌وینییه ـ هه‌یه و هه‌ر ناوه‌ند یا شوێنێكی دیكه بكه‌وێته به‌ر ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه هیچ جۆره ئاسه‌وارێكی نامێنێته‌وه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، له‌به‌ر قوورسی ئه‌و جۆره بۆمبه زۆربه‌ی فرۆكه‌كانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا توانایی گواستنه‌وه‌یان نییه و هه‌ربۆیه كۆنگرێسی ئه‌مریكا برَیارێكی 88 ملیۆن دولاری، به شێوه‌یه‌كی نهێنێ، بۆ ئاماده‌كردنی فرۆكه‌ی B2، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌سه‌ند كردووه.
سانده‌ی تایمز له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به قسه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی "جۆرج بوش" ده‌رباره‌ی شه‌ڕی جیهانی سێهه‌م و لێدوانه‌كانی دیك چێنی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ده‌رباره‌ی هێرش بۆ سه‌ر بنكه ناوكی و سه‌ربازییه‌كانی ئێران ده‌كاته‌وه و ده‌نووسی: ئێستا ئێمه ده‌توانین بزانین كه مه‌به‌ست له په‌سه‌ندكردنی ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه چییه.
هاوكات رۆژنامه‌ی ناوبراو له بابه‌تێكی دیكه‌دا ئاماژه‌ی به خۆئاماده‌كردنی ئێران بۆ ئه‌و شه‌ڕه كردووه و رایگه‌یاندووه: گۆڕانی كاربه‌ده‌ستانی كابینه‌كه‌ی "ئه‌حمه‌دی نژاد" له لایه‌ن ناوبراووه و هێنانی فه‌رمانده باڵاكانی سوپای پاسداران سه‌لمێنه‌ری خۆئاماده‌كردنی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ ئه‌و شه‌ڕه، وه‌ك نموونه باس له ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران "عه‌لی لاریجانی" و ده‌ستنیشانكردنی "سه‌عید جه‌لیلی" كه یه‌كێك له فه‌رمانده پایه‌به‌رزه‌كانی سوپای پاسدارانه، ده‌كا
+ نوشته شده توسط آلا در یکشنبه ششم آبان 1386 و ساعت
10:52 بعد از ظهر |

