خۆرهه‌ڵات نیوز: هه‌فته‌ی رابردوو له پارلمانی كوردستان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشنیاری كرد: كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بگیرێت، به به‌شداری سه‌رجه‌م حزب و رێكخراوه‌كانی پارچه‌كانی تری كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی هێندێك پره‌نسیپی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه كه هه‌موومان پێوه‌ی پابه‌ند بین.
"قادر عه‌زیز" سكرتێری حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری سبه‌ی كه له سه‌ر كێشه‌ی په‌كه‌كه و توركیا و هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو، له وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه هه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردیه‌كانی تری پارچه‌كانی تری كوردستان له‌م كێشه‌یه دا چۆنه؟ رایگه‌یاند:
كێشه‌كه په‌كه‌كه نییه، په‌كه‌كه شتێكی ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه تا خه‌ڵك مه‌وقیفی لێوه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ی كه نایكات توركیایه كێشه‌كه، ئێستا داواكارییه‌كان روو له توركیایه، هه‌فته‌ی پێشوو له پارله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی هه‌رێم پێشنیارێكی كرد، كه بكرێت كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بگیرێت، به به‌شداری سه‌رجه‌م حزب و رێكخراوه‌كانی پارچه‌كانی تری كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پره‌نسیپی نه‌ته‌وه‌یی كه هه‌یه هه‌موومان پێوه‌ی پابه‌ند ببین، كه بریتی بێت له‌وه‌ی كه جارێكی تر نابێت شه‌ڕی كوردی رووبدات، هه‌موو كه‌س ده‌بێت پابه‌ندی پره‌نسیپ و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێت، مه‌رج نییه په‌كه‌كه ئاماده‌بێت له‌و كۆنگره‌یه، به‌ڵام هه‌وڵده‌درێت په‌كه‌كه‌ش پابه‌ندی ئه‌م بره‌نسیپانه‌بێت.
+ نوشته شده توسط آلا در سه شنبه پانزدهم آبان 1386 و ساعت
4:8 بعد از ظهر |
خۆرهه‌ڵات نیوز: رۆژنامه‌ی فه‌ره‌نسیی فیگارۆ له راپۆرتێك دا به ناوی "ئه‌مریكا ئاماده‌یه هێرش بكاته سه‌ر رژێمی تاران" نوسیوێتی: ئه‌وانه‌ی واده‌زانن كه گرفتی ئه‌مریكییه‌كان له عێراق دا پێشگیری له هێرشی ئه‌وان بۆ سه‌ر ئێران ده‌كات، له هه‌ڵه‌دان.
فیگارۆ نووسیوێتی: گه‌ڵاڵه‌ی هێرش كردن بۆ سه‌ر حكومه‌تی تاران ئاماده‌یه. ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه بۆمبارانی هه‌وایی، هێرشی مووشه‌كی و ئۆپه‌راسیۆنی هێزی تایبه‌ت له خۆ ده‌گرێ. به پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، پایه‌گاكانی سوپای پاسداران و ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كانی رژێمی ئێران ده‌بنه ئامانجی هێرشه‌كان.
به گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه فه‌ره‌نسییه، هێزی ده‌ریایی بریتانیا به‌رپرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دژكرده‌وه‌كانی ئێران له كه‌نداوه. فیگارۆ نووسیوێتی: "گۆردن براون" سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا به سه‌ركۆماری ئه‌مریكای راگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر بیسه‌لمێنن كه ئێران له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان دا ده‌ستی هه‌بووه، بریتانیا له هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته پشتیوانی ده‌كا.
فیگارۆ ده‌ڵێ: ئه‌و بابه‌ته به لێدوانه‌كانی "ژێنراڵ مه‌ك نیل" فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناتۆ له ئه‌فغانستان له مه‌ڕ پشتیوانیی ئێران له میلیشیا ئیسلامییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌سه‌لمێندرێ. جیا له‌وه‌ش ژێنراڵ "ده‌یوید پێترایۆس" فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له عێراق ئێرانی به‌وه تاوانبار كردووه كه له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان له دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و بریتانیا له عێراق ده‌ستی هه‌یه.
له لایه‌كی تره‌وه گۆڤاری تایمی چاپی ئه‌مریكا له دوایین ژماره‌ی خۆی دا به ئاماژه به تاوانبار كرانی سوپای پاسداران به ده‌ست هه‌بوون له به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوكی و پشتیوانی له تیرۆریسم، نووسیبووی: توندتر بوونی هه‌ڵوێسته‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌ربڕی وه‌رچه‌رخانێكی جیددییه نه‌ك ته‌نیا بۆ راگرتنی به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران، به‌ڵكوو بۆ كۆتایی هێنان به حكومه‌تی مه‌لاكان له‌و وڵاته دا.
+ نوشته شده توسط آلا در سه شنبه پانزدهم آبان 1386 و ساعت
3:54 بعد از ظهر |