تبليغاتX
کورده واری ئه ی ولاته جوانه که م
 

























http://kurdistannet.info/upimages/subfolders/CDEFG/derun.jpg

بەیتى ئاگرى چنار بۆ نەورۆز
بەبۆنەى جەژنى نەرۆز هونەرمەندى شوخ و شەنگ چنار خان سوردێکى تازەى بەناوى بەیتى ئاگر chnar.jpg بۆ جەوژنى نەورۆز تۆمارَ کردووە کە هۆنراوەى ماموستا شێرکۆ بێکەس و ئاوازى خالید سەرکارە و دابەش کردنى موسیقا بژار دیلانە کە بریار بوو ئەم سرودە بۆ جەژنى نەورۆز لە سودید کلیپیش بکرێت بەڵام بە هۆى نالەبارى کەش و هەوا کلیپ کردنەکەى دوا کەوت .دەربارەى ئەم کلیپە چنار خان لە دیمانەیکى تایبەتى کورت وتى بە هۆى پیرۆزى جەژنى نەورۆز لا گەلى کورد و کە پیرۆزیەکى تایبەتى لا من هەیە و بۆ ئەو ئازادیەیەش کە بەدەست هاتووە بۆ چ لە رووى نەتەوەیى چ لەرووى ئازادە تاکەکەس واى لێ کردم ئەو سرودە بلێم
لەبارەى وەڵامى پرسیارێَکى دیکە کە دەنگێَکى نەرمى هەیە ئایا دەتوانێت لە سرودیش هەمان سەرکەوتن بەدەست بێنێت: وتى لە راستى دا ناتوانم وەلامى ئەو پرسیارە بدەمەوە ئەمە بۆ گوێ گران دەهێڵمەوە ، بەڵام
ئەوەندە دەلێم تا ئێستا دوو سردوم تۆمار کردووە یەکێک بۆ کوردستان ئەوەى تازەش بۆ نەورۆز کە هێشتا بڵاو نەبۆتەوە تا رادەیەکى زۆر خۆم لێ رازیم هەوڵم داوە بە هەستەوە بیلێم و لە ناخى خۆمى نزیک بێکەمەوە چ ئاوازەکانى چ ووشەکانى

+ نوشته شده توسط آلا در دوشنبه پنجم فروردین 1387 و ساعت 6:23 بعد از ظهر |
 بۆ یه‌كه‌مین جار ئاشكرابوو كه‌ (موحسین فه‌خریزاده‌ ماه ئابادی) مامۆستای زانكۆ و گه‌وره‌ به‌رپرسی "پاسه‌وانی شۆڕش"ی ئێران،خاوه‌نی بیرۆكه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه‌.
به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی (سه‌ندای تایمزی) به‌ریتانی (موحسین فه‌خریزاده‌ ماه ئابادی) مامۆستای فیزیا له‌ زانكۆی "ئیمام حوسێن" له‌ تاران،له‌ هه‌مان كاتدا به‌رپرسێكی باڵای "پاسه‌وانی شۆڕش"ی ئێرانه‌ و ته‌مه‌نی 47 ساڵه‌،دامه‌زرێنه‌ری به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه‌.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، چه‌ند راپۆرتێكی هه‌واڵگری ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ "موحسین فه‌خریزاده‌" سه‌رۆكی پرۆژه‌ی (111)ی ئێرانه‌ كه‌ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ توانای سه‌ربازی ئه‌تۆمی ئێران فراوان بكات به‌جۆرێك بتوانێ هه‌ر ئامانجێك له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بپێكێ.
جێی ئاماژه‌یه‌"ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی به‌رگری له‌ ئێران" كه‌ هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌ له‌ چه‌ند لایه‌نێكی به‌رهه‌ڵستكاری حكومه‌تی ئێرانی پێكدێت،یه‌كه‌م لایه‌ن بوو رایگه‌یاند (موحسین فه‌خریزاده‌ ماه ئابادی) به‌رپرسه‌ له‌ بنیات نانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران.
+ نوشته شده توسط آلا در یکشنبه چهارم فروردین 1387 و ساعت 7:51 بعد از ظهر |