تبليغاتX
کورده واری ئه ی ولاته جوانه که م

 

ده نگی تو.......

د ه نگی  تو............

هه ست بزوینه

هیوایه .................

ئومیده .....................

            ده نگی تو ..........

ئه وینه و  عشقه ...

وفایه  په یمانه ..............

ده نگی تو ..........

شه رابه  خوشیه  خوشه ویستیه .............

د ه نگی تو گورانیه موزیکه دلداریه

د ه نگی تو هیزو فکرو روحی منه ..........

وتنی : عوسمان شیرزاد(عثمان شیرزاد)

+ نوشته شده توسط آلا در یکشنبه بیست و پنجم اسفند 1387 و ساعت 10:53 قبل از ظهر |
  

                 غه‌زه‌ل              

         قوببه‌یی  سه‌ر  دوندی   به‌رزی هه‌ستی  ئینسانه‌     غه‌زه‌ل،

            کووچه‌   باغی  سه‌وزی  بیری   شاری  هه‌ستانه‌   غه‌زه‌ل  .  

              بۆ  به‌یانی   مافی  هۆز    و  ده‌ربڕینی   ده‌رده‌     کورد   ،

                 مه‌ڵهه‌می    ناسۆری   زامی    ده‌ردی     کوردانه‌   غه‌زه‌ل  .

                   کانی   گه‌نجی  مرخی  شه‌نگه‌ ،  پڕ  له‌ په‌نده‌ و فه‌لسه‌فه ‌،

                      که‌شتی     ئه‌فکاری  مه‌ندی   گۆلی    عیڕفانه‌     غه‌زه‌ل   .

                         کاتی  ماتی  و ره‌نجه‌ڕۆیی  و   لانه‌وازی   هۆش   و  له‌ش ،

                           جه‌وهه‌ری   ئێکسیری  رۆحه‌   ‌ ،  داو و  ده‌رمانه‌ ‌ غه‌زه‌ل   .

                                دوای  ره‌وێنی  هه‌وری  توند و  هه‌ڵمی  بارشتی  خه‌یاڵ    ،

                                    کۆلکه‌  زێڕینه‌ی      هه‌تاوی    پاشه‌   بارانه‌       غه‌زه‌ل  ‌‌‌.

                                       باڵه‌خانه‌ی       شانـــشینی   مێری   شازی   وێژه‌یه‌  ،

                                     سه‌رگوڵی   به‌سته‌  و   مه‌قام و     شاهی  دیوانه‌    غه‌زه‌ل . 

                                  به‌رده‌نووسی    سنگی   خه‌ڵکه‌ ،  ره‌نگی     فه‌وتانی  نیه‌  ،

                                کۆنه‌شی  مزر ‌   و  فه‌ریکه‌ ‌ ،  ره‌مزی    هه‌رمانه‌   غه‌زه‌ل  .   

                              بۆ پیاسه‌ی  هه‌ســتی  تاسه‌  و  سۆزی    ده‌مسازی  ئه‌وین   ،

                          خه‌ڵوه‌ت  و    زه‌نوێر  و  که‌سکه‌ ، چه‌شنی جێژوانه‌ غه‌زه‌ل .

                         سه‌مـــفۆنی   وێژه‌  و  خه‌یاڵه‌ ‌ ، نۆتی   مـــێڵۆدی  به‌یان ،

                     سازی  ده‌ــمسازی  ئه‌وینه‌ ‌  ،  باغی    مه‌ـــستانه‌  غه‌زه‌ل  .

                رێنوێنی    رێی   مرۆڤه‌     بۆ    ترۆپه‌ی   به‌رزی  ژین   ،

            دوژمنی  په‌ستی و  دهۆیه‌  ،  دژ   به‌   وێستانه‌   غه‌زه‌ل   .

       به‌رهه‌می   بۆچوونی  وردی ،  حه‌زره‌تی  نالی  و  ئه‌ده‌ب  ،

     ئـاڵوباڵوی    شاره‌زوور   و  شــاری   بۆکــانه  غه‌زه‌ل   .

  بۆ  وه‌ڵامی    زوڵم   و  زۆر و      کێشه‌جاڕی   ناحه‌زان ،

ئه‌سڵه‌حه‌ی   بێ‌ ده‌نگی  ده‌ستی مامه‌ تنهایه غه‌زه‌ل . ‌

 

+ نوشته شده توسط آلا در شنبه دوازدهم خرداد 1386 و ساعت 0:10 قبل از ظهر |