PNA- عه‌بدوڵغه‌فار عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر- (دڵنیا ره‌زازی) له لێدوانێكی دا رایگه‌یاند "جارێ هیچ كار‌و پرۆژه‌یه‌كی نوێی هونه‌ری گۆرانیم به ده‌سته‌وه نییه".
له‌م باره‌یه‌وه خانمه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (دڵنیا ره‌زازی) له لێدوانێكی تایبه‌ت دا بۆ په‌یامنێر گوتی "تائێستا بیرم له هیچ كار‌و پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری گۆرانی نه‌كردۆته‌وه، چونكه من هێشتا برِیاری یه‌ك لاكه‌روه‌ی ئه‌وه‌م نه‌داوه، كه ئایا ده‌توانم له‌كاری هونه‌ری به‌رده‌م بم یان نا". هه‌روه‌ها دڵنیا گوتی "ئه‌و ئه‌لبومه‌ی كه ئاماده‌كرابوو به‌ده‌نگی دایكی كۆچكردووم هونه‌رمه‌ند (مه‌رزیه فه‌ریقی) تۆماربكرێت، ئه‌ویش ته‌مه‌ن رێگه‌ی پێنه‌دا به‌رهه‌می بێنێ، بۆیه دوای كۆچی ئه‌و له‌به‌ر خۆشه‌ویستی و وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ئه‌و كاره‌م ته‌واو كردوو و ئه‌لبومه‌كه‌یم پێش كه‌شی گیانی ئه‌و و جه‌ماوه‌ری هونه‌ر دۆستی كوردستان كرد، له دوای ئه‌و كاره‌ش تا ئێستا برِیارم نه‌داوه له‌مه‌و دوا كاری هونه‌ری گۆرانی ئه‌نجام ده‌كه‌م". هه‌روه‌ها دڵنیا ره‌زازی هونه‌رمه‌ند له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی به بۆنه‌ی دووه‌م ساڵیادی كۆچی دوای دایكی (مه‌رزیه فه‌ریقی) گوتی "سوپاسی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م، كه له‌كاتی ئه‌و خه‌مه گه‌وره‌یه من و باوكم و برایه‌كانمیان ته‌نها نه‌كرد و بوون به هاو خه‌ممان و له‌و كۆسپه گه‌وره‌یه‌دا هه‌ڵوێستی جوانیان نواند، بۆیه هه‌رگیز ئه‌و رۆڵه جوانه‌یان له بیری ناكه‌ین، هیوادارم خه‌ڵك كورد و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان به تایبه‌تی tv و رادیۆكان ده‌نگ و ره‌نگی مه‌رزیه هه‌رده‌م وه‌ك یادگاریه‌كی جوان له‌لایه خۆیان رابگرن و به‌رده‌وام ئه‌ڤینی مه‌رزیه له‌لای خۆیان وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ گوێگرانی گۆرانی و ئاوازی موزیكی كوردی به‌رز رابگرن و له بیر نه‌كرێت، چونكه مه‌رزیه گۆرانیبێژیك بوو به هه‌موو توانایه‌كی خۆی هونه‌ره‌كه‌ی و ده‌نگی بۆ خزمه‌تی نیشتیمانه‌كه‌ی و خه‌ڵكه زوڵم لێكراوه‌كه‌ی كرد، هه‌رده‌م له ژیانی دا ئامانجی كاركردنی له كاری هونه‌ری دا بۆ گه‌ل و خاك و ئاوا هه‌واو دیمه‌نه جوانه‌كانی كوردستان بوو".
|