هه‌وڵی مرۆڤ بۆ مانه‌وه و ژیان یه‌کێک له غه‌ریزیترین هێزه‌کانی هانده‌ری مرۆڤه. ئه‌و هه‌وڵه جگه له مانه‌وه‌ی تاکه‌کان، یارمه‌تیده‌ر و هۆکاری بنه‌ڕه‌تی بووه بۆ مانه‌وه‌ی وه‌چه‌ی مرۆڤ و به‌رده‌وامیی ژیانی مرۆڤ له سه‌ر زه‌وی . له که‌سیش شاراوه نییه که ئه‌و به‌رده‌وامییه (زاوزێ) به هۆی هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه (پیاوـ ژن) مسۆگه‌ر بووه. له سه‌رده‌مێک دا ره‌نگه ئاگادار نه‌بوون له رۆڵی پیاو، بۆته هۆی جۆرێک له پیرۆزی بۆ ژن و خواژنه‌کان ده‌ستیان به سه‌ر پانتایی ژیانی مرۆڤه‌کاندا گرتبوو. به تایبه‌ت له‌و مێزۆپۆتامیا و زاگرۆسه که زانستی ئوستووره ناسی چه‌ند جۆر له‌وانی ناسیوه و بوونی وه‌ها ژیانێکی پشتڕاست کردۆته‌وه. بنه‌مای زه‌ماوه‌نده پیرۆزه‌کانیش هه‌ر له‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه و چوونه‌ته ناو ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتووری مرۆڤه‌کانه‌وه. (زه‌ماوه‌ندی ئینانا و تێموس له مێزۆپۆتامیا و پیرشالیار و شاباره له زاگرۆس). سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش زۆری پێناچێ که به هۆی چه‌ند هۆکارێکه‌وه (که خۆی هه‌ڵگری وتارێکی تایبه‌ته ) ده‌سه‌ڵاتی پیاو به سه‌ر بواره‌کانی ئابووری و که‌لتووری و ئایینی په‌ره ده‌ستێنێ و جێگیر ده‌بێ و به‌ره‌به‌ره پێگه‌ی ژن ده‌که‌وێته په‌ڕاوێزه‌وه و زۆری
پێناچێ که ژنیش وه‌ک زه‌وی و خانوو و مڵک و ماڵ وه‌ک به‌شێک له دارایی پیاو دێته ئه‌ژمار. لێره‌وه‌یه که که‌لتووری پێکه‌وه بوونی ژن و پیاو ره‌ت ده‌کرێته‌وه و که‌لتووری ژن مڵکی پیاوه، زاڵ ده‌بێ. ئه‌و شێوه که‌لتووره، به تایبه‌ت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له کوردستان دا وه‌ک بنه‌مایه‌کی نه‌گۆڕ به سه‌ر هه‌موو بنه‌ماکانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی خه‌ڵک زاڵ ده‌بێ و ته‌نانه‌ت ژنیش دێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه. ده‌ره‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که مافی هه‌ڵبژاردنی ژن له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیاو دابێ و ببێته به‌شێک له مافه‌کانی ئه‌و. واتا پیاو ده‌بێ پێشنیاری زه‌ماوه‌ند بدات.
بنه‌ماڵه‌ی کچ (نه‌ک خودی کچ) قه‌بووڵ ده‌که‌ن که کچه‌که‌یان بده‌ن به‌و پیاوه یا نا! سه‌رنج بده‌ن: "بیده‌ن به پیاو یا نا؟!!" واتا وه‌ک که‌ره‌سه و ئامراز!! لێره‌وه‌یه که که‌لتووری پێکه‌وه بوون و ژیانی هاوبه‌ش، ته‌ریک ده‌که‌وێ و که‌لتووری ژن هی پیاوه و ژن بۆ پیاوه، جێگای ده‌گرێته‌وه. ئه‌و فکره له خۆیدا ده‌بێته هۆی هه‌ست به خاوه‌ندارێتی (خاوه‌ندارێتیی مرۆڤ به سه‌ر مرۆڤ ).
به‌ڵام هه‌بوونی چه‌ند پێوه‌ر و پێودانگێک له ناوچه‌کانی کوردستان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و هزره (که‌سێک هی ئه‌وی تره) به هێز بکرێ و جێگیر بێ. شێوازی ژیانی عه‌شیره‌یی و گوندنشینی که له‌و دا وزه و توانایی له‌ش، له دابین کردنی بژی‌و و به‌رگری کردن له به‌رامبه‌ر نه‌هامه‌تییه‌کان و هه‌ڕه‌شه و هێرشی که‌سانی تر دا، فاکته‌ری سه‌ره‌کییه و ئه‌و هێز و وزه‌یه‌ش هی پیاوه، بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی که ژن هه‌چی زیاتر په‌ڕاوێز بخرێ و ته‌ریک بکه‌وێته‌وه. له وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌کدا، ژن ده‌روه‌ستی پیاوه و ئه‌و ده‌روه‌ست بوونه‌ش له پرۆسه‌یه‌کیی کۆمه‌ڵایه‌تیدا بۆته هۆی کۆیله بوونی ژن. به شێوه‌یه‌ک که هه‌موو بوونی ژن ته‌نانه‌ت ژیانی ئه‌و له ده‌ستی پیاو دایه و پیاو له مه‌ڕ چاره‌نووسی ژن مافی بڕیاردانی هه‌یه. ژیانی باوی کۆمه‌ڵگای عه‌شیره‌یی و سوننه‌تی ئه‌و شته به ئازایه‌تی و غیره‌تی پیاو لێکده‌داته‌وه و که‌متر له‌وه به بێ غیره‌تی و نه‌شیاوی پیاو ده‌زانێ.
باوی کۆمه‌ڵگا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته دا چه‌مکی نامووسی دروست کردووه. له‌و روانگه‌یه‌وه، ژن نامووسی پیاوه و هه‌موو بوونی پیاو له پاراستنی نامووس دا مانا ده‌کرێته‌وه. و پابه‌ند نه‌بوون به‌و شته "بێ شه‌ره‌فی، بێ نامووسی و شووره‌یی"یه و ده‌بێته هۆی ته‌ره کردنی پیاو و شکاندنی ئه‌و له کۆمه‌ڵگا دا.
به پێچه‌وانه‌وه، پارێزگاریکردن و به‌رگری له نامووس، ئازایه‌تی و شانازییه و وره و غیره‌تی پیاو ده‌گه‌یه‌نێ و ده‌بێته هۆی سه‌ربڵندیی پیاو له کۆمه‌ڵگا دا.
بێگومان له وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌کدا، هیچ شوێنێک بۆ ئیراده و ویستی ژن دیاری نه‌کراوه و ئه‌و وه‌ک داراییه‌کانی تری پیاو و ره‌نگه سه‌ووک و چروکترین دارایی پیاویش بێت. چونکه داراییه‌کانی تر ئه‌گه‌ر بدزرێن یا ده‌ستدرێژییان بکرێته سه‌ر، ئه‌وه‌ی که سزا ده‌درێ، ده‌ستدرێژیکه‌ر و دزه‌که‌یه.
له کاتێکدا که له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ژن دا، شته‌که ته‌واو به پێچه‌وانه‌یه و ئه‌گه‌رچی ژن ده‌ستدرێژی ده‌کرێته سه‌ر، به‌ڵام هه‌ر ژن تاوانه‌که‌ی ده‌داته‌وه و سزا ده‌درێ که زۆر کات حوکمی مه‌رگ بۆ ژن، به لای خوای ئه‌و (پیاوه‌که‌ی)، باشترین شێوه و مایه‌ی شانازییه.
له لایه‌کی تر به هۆی ئه‌وه‌ی که ژن هیچ مافێکی له ناو کۆمه‌ڵگا و بنه‌ماڵه دا نییه و وه‌ک دارایی پیاو حیسابی بۆ ده‌کرێ، ئه‌گه‌ر پیاو هه‌ر هه‌مان کارێک بکات که بۆ ژن مه‌رگی به دواوه‌یه، ژن مافی هیچ جۆره ناره‌زایی ده‌ربڕینێکی نییه و پیاو وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌ق حازر نییه هیچ وڵامێک بداته‌وه. گرینگ ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگا و پیاوه‌کانیش ئه‌و بارودۆخه‌یان قه‌بووڵ کردووه و شانازی پێوه ده‌که‌ن. به واتایه‌کی تر، په‌یوه‌ندی ئه‌وینداری له نێوان ژن و پیاو دا، بۆ پیاو شانازییه‌کی گه‌وره و مایه‌ی فه‌خره به‌ڵام بۆ ژن سه‌رشۆڕییه و وه‌ها ژنێک شایانی مردنه.
بابه‌تێکی تر که مایه‌ی داخه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر وه‌ها کارێک روو بدات، پیاوانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه ، دیوارێکی کورت‌تر له دیواری ژانی ئه‌ملا نادۆزنه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن که ئه‌وانیش له گه‌ڵ ژنانی لایه‌نی به‌رامبه‌ریان وه‌ها کارێک بکه‌ن یا به شێوه‌یه‌ک وا نیشان بده‌ن که وه‌ها کارێکیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه کردووه.
هه‌ڵبه‌ت نابێ له یاد بکه‌ین که ئه‌خلاق و بایه‌خه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان جێگای رێزن و که‌س له گه‌ڵ بێ ئه‌خلاقیدا نییه. ئه‌وه‌ی که جێی داخه ئه‌وه‌یه که ته‌نانه‌ت له‌و کاته‌ش دا به‌رابه‌ری له نێوان بکه‌رانی وه‌ها کرده‌وه‌یه‌ک دا له به‌رچاو ناگیرێ و هه‌موو تاوانه‌کان ده‌خرێنه ئه‌ستۆی ژن و ئه‌وه ژنه که ده‌بێ سزا بدرێ.
هه‌ر به‌و هۆیه‌شه که مانگانه گیانی کچان و ژنانی بێگوناه ده‌ستێنرێ و مه‌رگێکی داسه‌پاو داوێنیان ده‌گرێ. وه‌ها داب و نه‌ریتێکی هه‌ڵه‌یه که کاریگه‌ری له سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی ژنان بووه و مه‌ودای ئیشی ئه‌وانی به‌رته‌سک کردۆته‌وه. بابه‌تی نامووس وه‌ها رۆچۆته ناو ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و تاکه‌که‌سی که وه‌ها تۆمه‌تێک به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ژنی بێ تاوان، به توندترین شێوه سزا بدرێ و ته‌نانه‌ت ببێته هۆی شکاندنی که‌سایه‌تیی و ته‌ریک که‌وتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ژن. گه‌لێکن ئه‌وانه‌ی به بێ تاوان که‌وتوونه‌ته وه‌ها بارودۆخێکه‌وه.
هه‌ر به‌و تۆمه‌ته ژنان له ماڵ و حاڵی خۆی ده‌رده‌کرێن (ته‌ڵاق ده‌درێن)، ئازار و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن، ده‌شکێنه‌وه و که‌رامه‌تیان ده‌شکێ و ده‌که‌ونه به‌ر هه‌موو جۆره ئازارێکی جه‌سته‌یی و رۆحی و تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که تاقه جارێک وه‌ها تۆمه‌تێکیان لێبدرێ، ئه‌و کات هه‌موو که‌س له دژی ئه‌وان ده‌بێ.
هه‌ر له ترسی وه‌ها تۆمه‌تێک گه‌لێک کچ بێ حه‌ز و ئاره‌زووی خۆیان مه‌جبوور ده‌بن زه‌ماوه‌ند بکه‌ن و له‌گه‌ڵ پیاوانی تووڕه و نه‌ساز بسازێن و ژیانی شیرینی خۆیان فیدای داب و نه‌ریتی هه‌ڵه بکه‌ن.
نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه ئه‌وه‌نده زۆره که پێویستی به باس کردن نییه. هه‌ر ئه‌وه‌نده که ژیاننامه‌ی ئه‌وان کۆ بکه‌ینه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی که تراژیدیایه‌کی ترسێنه‌ر ببینین.
ـ له گوندی "تژمار"، ژنێک ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی به ترۆمبیلی پیاوێک چۆته سه‌فه‌ر، تاوانبار ناسراوه و به خراپترین شێوه به ده‌ست بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌کوژرێ.
ـ له گوندی "د" کچێک له ته‌مه‌نێکی زۆر که‌مدا له پیاوێک ماره ده‌کرێ که 20 ساڵ له‌و به ته‌مه‌نتره و هه‌ژارترین و ناشیرین‌ترین پیاوی ئه‌و گونده‌یه. کچه پاش چه‌ند ساڵ و پاش ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می مناڵی تێپه‌ڕ ده‌کا، ئاگاداری ئه‌و غه‌دره ده‌بێ که لێی کراوه و ده‌ست ده‌کا به ته‌قه‌لا بۆ رزگاری خۆی . ئه‌و کاره‌ی ئه‌و له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه به بێ‌نامووسی دێته ئه‌ژمار و له کاتێک دا که مناڵی له سگ دا بووه، پاش چه‌ند حه‌وتوو زیندانی کران له ماڵێ، له چیاکانی ده‌وروبه‌ری گوند به دڕندانه‌ترین شێوه ده‌کوژرێ.
ـ له شاری مه‌ریوان کوڕ و کچێک حه‌ز له یه‌کتر ده‌که‌ن و کوڕ به له‌به‌رچاو گرتنی بایه‌خه کۆمه‌ڵایتییه‌کان و به پێی داب و نه‌ریت ده‌چێته خوازبێنی کچه. به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و دووانه یه‌کتریان خۆش ویستووه، براکانی کچه، پێشگیری له زه‌ماوه‌ندی ئه‌وان ده‌که‌ن و پاش چه‌ندین مانگ هه‌وڵ، کچه هیوای نامێنێ و کاتێک ده‌زانێ که بنه‌ماڵه‌که‌ی به ته‌مان بیده‌ن به پیاوێکی تر، په‌نا ده‌باته به‌ر ئاگر و خۆی ده‌سووتێنێ.
ـ کوڕێک له گوندی "ب" سه‌ری خوشکه‌که‌ی ده‌بڕێ، ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی که کوڕێکی خۆش ویستووه.
ـ خاتوو "ن.م" خه‌ڵکی گوندی "ه" به هۆی ئه‌وه‌ی که ویستوویه‌تی شوو به کوڕێک بکا که براکه‌ی رازی نه‌بووه، له لایه‌ن براکه‌یه‌وه هێرشی ده‌کرێته سه‌ر و له کاتێک دا که له حه‌مام بووه، براکه‌ی به ته‌ور له سه‌ری ده‌دا و ئێستاش له نه‌خۆشخانه‌یه.
ـ خاتوو "خ" خه‌ڵکی گوندی کاکلی ئاوا پاش ئه‌وه‌ی ل لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌یوه ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر ده‌درێ، ده‌کوژرێ و جه‌سته‌ی ئاگر ده‌درێ.
ـ خاتوو "پ" خه‌ڵکی گوندی "نگڵ" و دانیشتووی مه‌ریوان به هۆی نه‌خۆشی ده‌روونی مێرده‌که‌ی (دڵپیسی) له لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه ئه‌شکه‌نجه ده‌درێ وده‌کوژرێ.
ـ خاتوو "ز" خه‌ڵکی گوندی "ب" ، به به‌ر چاوی مناڵه دوو ساڵه‌که‌یه‌وه، به ده‌ست مێرده‌که‌ی ده‌کوژرێ.
ئه‌و نموونانه و ده‌یان نموونه‌ی تر هه‌یه که روویداوه و رۆژانه روو ده‌دا و ئێمه به‌رده‌وام شایه‌دی ئه‌و کرداره نامرۆڤانه و دژه مرۆڤیانه‌ین که له ناو کۆمه‌ڵگا دا و له دژی ژنان به‌ڕێوه ده‌چن و هه‌میشه‌ش تاوانباری سه‌ره‌کی ژنه‌کانن که ده‌کوژرێن و پیاوانیش سه‌رکه‌وتووانه شانازی به خۆیان ده‌که‌ن و ئه‌و کارانه به مایه‌ی شانازی و سه‌ربڵیندی و هێزی جه‌سته‌یی و ده‌روونی خۆیان ده‌زانن. له‌و نێوانه دا دوو گروپ له پیاوه‌کان شایی یان به خۆیانه و ئه‌و کاره‌ساته نه‌گریس و دژه مرۆڤییه به مایه‌ی شانازی و سه‌لماندنی پیاوه‌تیی خۆیان ده‌زانن. گروپی یه‌که‌م بکوژانی ئه‌و ژنانه‌ن که ئه‌و کوشتنه به مایه‌ی شانازی و سه‌ربڵیندی خۆیان ده‌زانن. و گروپی دووهه‌م ئه‌و پیاوانه‌ن که به هۆی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ژنه‌کانه‌ه‌وه بوونه هۆی کووژرانی ئه‌و ژنانه ئه‌وه به مایه‌ی شانازیی خۆیان ده‌زانن که له به‌ر ئه‌وان که‌سێک کوژراوه.
به‌ڵێ ژن ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌یه که به درێژایی مێژوو غه‌دری لێکراوه و مافی له‌به‌رچاو نه‌گیراوه. هه‌ر له‌و رۆژه‌وه که ناویان نا حه‌وا و کردیانه شه‌ریکی شه‌یتانی سه‌رچاوه‌ی تاوان و ره‌شایی و خراپی، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه که کچانیان ده‌کرده قوربانی بۆ خودایانی ده‌ستکرد، تا ئه‌و رۆژه‌ی که ده‌بوایه شه‌وی یه‌که‌می بووکێنییان ، له ناو پێخه‌فی ئاغا دا رۆژ بکه‌نه‌وه. هه‌ر له‌و کاته‌وه که به ناوی ناموس به ته‌واوی بوونه مڵکی پیاوان و پیاوان به زه‌نجیری پیس و رزیوی داب و نه‌ریت، بوونه خاوه‌نی گیان و ماڵیان، تا ئه‌وڕۆکه که به دیاری کردنی ڕه‌گه‌زیان به‌ر له‌وه‌ی له دایک بن، ده‌یانکوژن و له سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری و ته‌کنۆلۆژیای پێشکه‌وتوو له کۆیله‌ی ناو ماڵه‌وه بوون به کۆیله‌ی سێکسی و له بازاڕی پڕ ره‌ونه‌قی بازرگانیی سێکس دا بازرگانییان پێوه ده‌کرێ. و هه‌تا ئێستا که‌وتونه‌ته به‌ر خراپترین شێوه‌ی ئازاری جه‌سته‌یی و سێکسی و یا به شێوازێکی دڕندانه کوژراون.
---------------------------------------------------------------------------------
1ـ ئاماری جه‌نایه‌تی نامووسی پێشتر له لایه‌ن خانم "عیسمه‌تی" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی هه‌واڵنێریی ژنان کۆ کراوه‌ته‌وه و له رۆژنامه‌ی "راسان" دا بڵاو بۆته‌وه.هه‌روه‌ها له بوڵته‌نی تایبه‌ت به رێوڕه‌سمی رێز گرتن له ژنانی شاعیر و نووسه‌ری مریوان له ساڵی 84 دا، بڵاو کراوه‌ته‌وه.
2ـ مێهرئه‌نگیز کار
سه رچاوه:
http://www.xorhelatnews.com